This web site uses browser storage to make it easier to use. Please check the box if you consent to this. You can find more detail here

Op Gallop

كوشتن له‌ دیستیله‌ری له‌ین له‌ ناوچه‌ی هایس له‌ كۆڵچسته‌ر


Details of Incident

کەمێک پێش کاتژمێر ٢ی بەیانی بانگ کراین بۆ دیستیلەری لەین لە ناوچەی هایس لە کۆلچێستەر دوای ئەوەی هەواڵی به‌سه‌ختی برینداربوونی پیاوێک بڵاوکرایەوە. سەرەڕای هەموو هەوڵەکانی فریاکەوتن و ئەندامانی خەڵک کە لە شوێنی ڕووداوەکەدا بوون، بەڵام بەداخەوە مردنی پیاوه‌كه‌ ڕاگەیەندرا.

 

شەوی ڕابردوو، پۆلیسی کێنت و پۆلیسی بەندەری دۆڤەر هاوکاری ئەفسەرەکانمانیان کرد بۆ دەستگیرکردنی کەسێک بە گومانی کوشتن، كه‌ پەیوەندی به‌ ئەم لێکۆڵینەوەیه‌وه‌ هه‌بوو. پیاوێکی تەمەن ٢٢ ساڵ کە ناونیشانێکی جێگیری نییە، ده‌ستبه‌سه‌ره‌.

 

لێکۆڵینەوەکان لەبارەی مردنی ئەم پیاوە بەردەوامە بەڵام ئێستا دیمەنی ناوچەکە ئاسایی بۆته‌وه‌ و‌ هیچ سنورداركردنێك نه‌ماوه‌.

 

سەرۆکی پشکنەری بەدواداچوون ئەنتۆنی ئەلکۆک، لە بەڕێوەبەرایەتی تاوانە قورسەکانی کێنت و ئێسێکس وتی “ئەمە لێکۆڵینەوەیەکی خێرا بووە ، لەگەڵ دەستگیرکردنێک كه‌ لە سنوری پارێزگایەکی دیکە ئەنجامدراوە له‌ کەمتر لە 24 کاتژمێر دوای هاتنی یه‌كه‌م پەیوەندی سه‌باره‌ت به‌و تاوانه‌.

 

ئێمە بەردەوامین لە ئەنجامدانی چەندین لێکۆڵینەوە، لەوانە قسەکردن لەگەڵ شایەتحاڵە ئەگەرییەکان و پێداچوونەوە بە چەندین کاتژمێر له‌ كامیراكانی چاودێری تا ئه‌وه‌ی ڕووی داوه‌ به‌یه‌كه‌وه‌ ببه‌ستین. ئێمە پێمان وایە كه‌سه‌ دەستگیرکراوەكه‌ و قوربانییەکە ناسراوی یه‌كتربوون و ئەمە ڕووداوێکی تایبه‌ت بووه‌.

 

ئاماژەی بەوەشکردووە، “ ئێمه‌ بەردەوام دەبین لە هەوڵەکانمان و هانی هەرکەسێک دەدەم کە ڕەنگە زانیاری زیاتری هەبێت پەیوەندیمان پێوە بکات و هاوکاریمان بکات لە لێکۆڵینەوەکانماندا.

 

ئاماژەی بەوەشکردووە، “هەرچەندە تا ئێستا به‌ فەرمی ناسینه‌وه‌ بۆ ناسنامه‌كه‌ی نەکراوە، بەڵام ئێستا ئه‌توانین کە پشتڕاستی بکەینەوە کە قوربانییەکە تەمەنی لە سەرەتای ٢٠ ساڵیدا بووە، خەڵکی ناو ڕه‌وه‌ندی کوردی بووە. ئێمە پێمان وایە ئەو پەیوەندی بە چەند پێکهاتەیەکی کوردییەوە هەبووە لە ناوچەکه‌دا لەنێویاندا سۆفۆک. ئێمە پێشوازی لە پەیوەندی زیاتر لەگەڵ ئەو ڕه‌وه‌ندانه‌ دەکەین و بە تامەزرۆییەوە لە هەر شوێنێک پێویست بێت پشتگیری پێشکەش ده‌کەین.

 

ئێمە لەگەڵ دەزگا هاوبەشەکانمان کاردەکەین بۆ ئەوەی دڵنیا بین لەوەی لەگەڵ هەر کەسێک قسە بکەین کە دەتوانێت یارمەتیمان بدات لەم لێکۆڵینەوەیەدا و داوا لە هەر کەسێک دەکەین کە قسەی لەگەڵ نەکردووین، پەیوەندیمان پێوه‌ بکات.

Contact Information

ئەگەر شتێکت بینی یان هەر گرتەیەکت هه‌یه‌ له‌ ڕێگای كامیرای چاودێری و داش كامه‌وه‌ ده‌توانیت به‌ ئۆنلاین بینێریت بۆ https://www.essex.police.uk یاخود به‌ ڕێگای چاتی ڕاسته‌وخۆ (لایڤ چات) ووتوێژ له‌گه‌ڵ كارگوزاره‌كانی ئۆنلاین بكه‌ یت له‌ نێوان كاتژمێر ٧ی به‌یانی بۆ ١١ ی شه‌و.

 

تکایە ئاماژه‌ به‌ ڕووداوی ٨٢ی ١٢ی ئەیلوولی ٢٠٢٢ بكه‌

 

هەروەها دەتوانن پەیوەندیمان پێوە بکەن بە ژمارە ١٠١ یان بەبێ ناو پەیوەندی بە به‌شی ڕێگریكردن له‌تاوان بكه‌ن بە ژمارە تەلەفۆنی ٠٨٠٠٥٥٥١١١